ناس کورد-
لێکۆڵینەوە سەرەتاییەكانی ئاسایشی میسر تێوەگلانی ژنێکى دەرخست لە رووداوی سەربڕینى سێ منداڵیدا لە گوندی میت تەممە سەر بە پارێزگاى دەقهەلیە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، ژنەکە لە دۆخێکی دەروونی خراپدا بووە، ئەو چەکە سپییەشی کە لە ڕووداوەکەدا بەکارهاتووە لەناو ماڵەکەدا دۆزرایەوە، ئاشکرا بوو کە دواى تاوانەکە هەوڵی خۆکوشتنى داوە، ئەوەش بەپێی رۆژنامەى (الیوم السابع).
رووداوەکە کاتێک ئاشکرابوو کە هێزە ئەمنییەکان لەلایەن دانیشتوانى گوندی میت تەممە ئاگادارکرانەوە لە دۆخى خراپى ژنێکی تەمەن پەنجاکان.
دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان ڕوویان لە شوێنەکە کرد و لە کاتی پشکنیندا ژنێک بە ناوی حەنان دۆزرایەوە و گوازرایەوە بۆ نەخۆشخانە.
لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە ئەو ژنە هەوڵیداوە کۆتایی بە ژیانی بهێنێت بە خۆ فڕێدان لە ژێر چەرخی تراکتۆرێکی کشتوکاڵیدا، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا راپۆرتێکی دیکە گەیشتە هێزە ئەمنییەکان لەبارەى سەربڕینى سێ منداڵ، دواتر دەرکەوت کە ئەو ژنەی هەوڵی خۆکوشتنی داوە دایکى ئەو منداڵانەیە.
بەپێی لێکۆڵینەوەکان، منداڵەکان لە ژووری نووستنەکەیاندا بەچەقۆ لێیاندراوە، باوکیشیان بە مەبەستی کارکردن گەشتی دەرەوەی وڵاتى کردووە.
یەکێک لە دراوسێکانی ژنەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە ژنەکە بەم دواییانە بە دۆخێکی دەروونی خراپدا تێپەڕیوە، ئەمەش وایکردووە لەناو ژووری نووستنەکەیاندا بەو شێوەیە هێرش بکاتە سەر منداڵەکانى.