گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارەى نەخۆشکەوتنی پوتین هاتەدەنگ

2022.05.30 - 18:04
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارەى نەخۆشکەوتنی پوتین هاتەدەنگ

ناس کورد-

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا لەبارەى نەخۆشکەوتن و خراپی دۆخی تەندروستیی ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕوسیا قسەی کرد و ڕایگەیاند، "هەموو ڕۆژێک لە تەلەڤزیۆن دەردەکەوێت."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماوەیەک میدیا جیهانییەکان ڕاپۆرت لەبارەى خراپی دۆخی پوتین بڵاودەکەنەوە کە گوایە توشی شێرپەنجەی خوێن بووە و چەند نەشتەرگەرییەکی بۆ کراوە.

 

سێرگی لاڤرۆر لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ڕادیۆی فەڕەنسی (TF1) وتی، "هەر وەک دەزانن، سەرۆک پوتین هەموو ڕۆژێک بە ئاشکرا دەردەکەوێت، دەتوانن لە شاشەی تەلەڤزیۆنەکانەوە بیبینن، یاخود وتارەکانی گوێ لێبگرن یاخود بیخوێننەوە. پێم وان نییە هیچ کەسێک ژیر هیچ نیشانەیەکی نەخۆشی یاخود ماندوێتی لەو کەسەکە (پوتین) ببینێت."



وتیشی، "ئەو بابەتە لێگەڕێ بۆ ویژدانی ئەوانەی ئەو جۆرە دەنگۆیانە بڵاودەکەنەوە لەکاتێکدا هەموو ڕۆژێک هەلێکیان هەیە بۆ ئەوەی دڵنیا بن لە تەندروستی پوتین."



ناوەڕاستی ئەم مانگە ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویكردەوە، ڤلادیمێر پوتینی سەرۆكی ڕوسیا تووشی شێرپەنجەی خوێن بووە، ماوەیەکی کەمیش پێش فەرمانی هێرش بۆسەر ئۆکرانیا، نەشتەرگەری لە پشتیدا بۆ كراوە كە پەیوەندی بەو نەخۆشییەوە هەیە.  

 

زیاتر بخوێنەرەوە: تایمز: پوتین توشی شێرپەنجەی خوێن بووە

 

ڕۆژنامەكە زانیارییەکانی لە گۆڤاری "New Lines"ی ئەمریكیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە ناوەڕاستی مانگی ئازاردا ملیاردێرێکی ڕوسی نزیك لە کۆشکی كرملین لە تۆمارێكدا لە میانی گفتوگۆی لەگەڵ وەبەرهێنەرێكی ڕۆژئاوایی باسی ئەم بابەتەی كردووە و گلەیی لەوە كردووە كە سەرۆك "شێت" بووە، هەروەها باسی لەوەکردووە کە ناڕەزایییەکی قووڵ لە مۆسکۆ هەبووە سەبارەت بە دۆخی ئابووری بەشێوەیەک "هەموومان هیوامان بە مردنی پوتین هەیە".