گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

سەرۆکایەتى هەرێم: ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا پاشەکشەی لێناکرێت

2022.05.30 - 15:27
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکایەتى هەرێم: ئەنجامدانى هەڵبژاردن لەوادەى خۆیدا پاشەکشەی لێناکرێت

ناس کورد-

 

راوێژکارێکى باڵای سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان لەوادەى خۆیدا پاشەکشەی لێناکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دڵشاد شەهاب (30-5-2022) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا وتى "هەموومان کۆکین لەسەر ئەوەی دەبێت هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا بکرێت، ئەو پرۆسەیە پاشەکشەی لێناکرێت".

 

وتیشى "ئەوە تەوەری گرنگە لاى سەرۆکایەتیی هەرێم. شێوازی هەڵبژاردن، کۆمیسیۆن و هەر بابەتێکی دیکە، ئەمە پرسی نێوان لایەنەکانە و هەر دەبێت بگەنە ئەنجام". 

 

دڵشاد شەهاب باسى لەوەشکرد، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ کۆبوونەوەى لایەنەکان لەسەرۆکایەتى هەرێم، بەڵام تا ئێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە.