گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشەخۆراک لەهەرێم چارەسەرکرا

2022.05.30 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشەخۆراک لەهەرێم چارەسەرکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى بازرگانى هەرێم چارەسەرکردنى کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشەخۆراکى راگەیاند.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە (30-5-2022) کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشەخۆراک لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم و وەزارەتی بازرگانی فیدراڵ چارەسەر کرا، بەوەش توانراوە بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی ١ و ٢ی ئەمساڵ دابەش و هەردوو بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی ٣ و چواریش ٣٠٪  دابەش بکرێت.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢، بە بەشداری کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەک بۆ خستنەڕووی گرفتەکان و هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دیوانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کیشەکان بەڕێوەچوو.

 

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کەمکردنەوەی رۆتین لە وەزارەت و دۆزیینەوەی رێکاری گونجاو بۆ مامەڵەی هاووڵاتیان لە هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کرا و ئاماژەش بەوەدرا کە باشترین رێکار بۆ نەهێشتنیی ئەو رۆتیینە پەیڕەوکردنی سیستەمی بە ئەلیکترونی ئاڵووگۆڕی نووسراوەکانە کە لە ئێستادا لە تۆمارکردنی کۆمپانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پەیڕەو دەکرێت.

 

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەشە خۆراکی مانگەی هاووڵاتیان کە لە رابردوودا چەند جارێک دوا دەکەوت، بەڵام ئەو گرفتە لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی حکومەتی فیدراڵ چارەسەر کراو بەوەش توانراوە بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی ١ و ٢ی ئەمساڵ دابەش و هەردوو بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی ٣ و چواریش ٣٠٪  دابەش بکرێت.

 

هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو گرفتانە کرا کە لەبەردەم کارگەکان لە هەرێمی کوردستان هەن و باس لە رێگاکانی چارەسەر کردنیان کرا بۆ ئەوەی سەرنجی زیاتری وەبەرهێنەران رابکێشرێت بۆ دروستکردنی کارگەی نوێ و کار ئاسانییان بۆ بکرێت لە دروستکردنی کارگەی نوێدا.