ناس کورد-
ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، دەستدەکات بە دابەشکردنی پاداشتی کارمەندانی سەر سندوقەکانی دەنگدان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئۆفیسەکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پاداشتەکە لە رۆژی چوارشەممە ( ١ / ٦ / ٢٠٢٢ ) و رۆژانی دواتر دابەشدەکرێت رۆژانە لە کاتژمێر ( ٨:٣٠ )ی بەیانی تا ( ١:٣٠ )ی دوانیوەڕۆ ، پێویستە وەرگر بەڵگەنامەی خۆناساندنی لابێت.