ناس کورد-
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند، لە هەوڵدان دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج زووتر دەستپێبکات و هیچ کێشە و دواکەوتنێکیش دروست نەبێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
میدیای فەرمیی گۆڕان کە وەزارەتی دارایی پشکی ئەو حزبەیە لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابوری بڵاویکردووەتەوە، " دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج هاوشێوەی مانگەکانی دیکە بە وەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات و ئەم مانگەش لە سەدا 20٪ی پارەی موچە لەسەر داهاتی ناوخۆ دەبێت و ئەوەی دیکە لە پارەی نەوت دەدرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەوڵی تەواوەتی دەدرێت کە هیچ دواکەوتن و کەموکورتییەک لە دابەشکردنی موچەدا رو نەدات".
بەوتەی ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دارایی، "وەزارەتی دارایی لە هەوڵدایە خشتەی دابەشکردنی مووچە پێشبخات کە لە مانگەکانی ڕابردوو لە 10ی مانگ دەستیپێدەکرد."