گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

هەوڵى بەقاچاخ بردنى زێڕ لە تەوێڵەوە بۆ ئێران پوچەڵکرایەوە

2022.05.30 - 13:05
App store icon Play store icon Play store icon
هەوڵى بەقاچاخ بردنى زێڕ لە تەوێڵەوە بۆ ئێران پوچەڵکرایەوە

ناس كورد-

 

فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنوور دەستبەسەرداگرتنی دوو کیلۆ زێڕى راگەیاند، کە هەوڵدەدرا لە تەوێڵەوە بە قاچاخ ببرێتە ئێران.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنرلوێکى فەرماندەییەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، لەرێکەوتی ٢٠٢٢/٥/٢٩ زانیاری ھەواڵگرییان بەدەستگەیشتووە سەبارەت بە بەقاچاخ بردنی دووکیلۆ زێر بۆ دەرەوەی وڵات بەرێگای نایاسایی لە سنووری ناحیەی تەوێلە بۆ ناو سنووری ئێران.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، بەمەبەستی دەستگیرکردنی و دەست بەسەر داگرتنی زێرەکە، تیمێکی پسپۆر بەسەرۆکایەتی عەمید/ کاکە برا رمضان فەرماندەی لیوای سێی فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور؛ لەگەڵ چەند ئەفسەرێك پێکھێندرا .

 

بەپێی راگەیەنراوەکە، دوای دانانی کەمینیک تواندرا  کەسەکە دەستگیر بکرێت و دەست بەسەر (٢) کیلۆ زێرەکەش دابگیریت کە لە ناو ئۆتومبیلەکەی حەشاری دابوو.