ناس کورد-
لەبارەی فرۆشتنی ژمارەیەکی نایابی تابلۆی ئۆتۆمبێل لەلایەن وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانییەوە، ناوبراو ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، "با دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی لێکۆڵینەوە بکەن و ئامادەیە بۆ ئەوەی بچێتە بەردەم دادگا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕوونکردنەوەکە:
دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە سۆشیاڵ میدیا و لە ژێر پۆستێکی پەرلەمانتار بەرێز عەلی حەمە ساڵح پروپاگەندەی ئەوەی بڵاو کردۆتەوە کە گوایە ژمارەی نایابم وەرگرتووە و بە نرخێکی گران فرۆشتوومە بە پێویستم زانی ئەم روونکردنەوەیە بدەم .
یەکەم/ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی سێ ئەفسەر هەیە بە پلەی عقید وە هەرسێکیمان ناومان بەختیارە ئیتر نازانم مەبەست لەو ناوە کامانە؟
دووەم/ من ماوەی دوو رۆژ سەرۆکی ئەو لیژنەیە بووم ئەگەر گەندەڵ بومایە وە بە تەنەنگ حەیا و سومعەی خۆم نەبومایە دەمتوانی زۆر لەوە زیاتر بۆخۆم بکەم .
سێ یەم/ من لە سەر خواستی خۆم داوام کردوە ببەخشرێم لە سەرۆکی ئەو لیژنەیە وە لە ئەکاونتی شەخسی خۆم پۆستێکم داگرتوە کە تیایدا روونم کردۆتەوە دەستم لە و ئەرکە هەڵگرتووە وە تەنانەت تیایدا پەیامم ئاراستەی وەزارەتی ناوخۆ کردوە .
چوارەم/ ئامادەم و داوا دەکەم لە بەڕێزان داواکاری گشتی – دەستەی دەست پاکی –باڵاترین لیژنەی لێکۆڵینەوە پێک بهێنرێت وە بگەڕێن ئەگەر لەم بابەتە ژمارەم بۆ خۆم – بۆ کورو کچم – بۆ خێزانم –بۆ براو خوشکم – بۆ هەرکەسێک کە بسەلمێت من ئەو ژمارەیە یان هەر ژمارەیەکی ترم وەرگرتبێت وە ئەگەر لە ئێستاوە تا دوای خانە نشین بونم بابەتی وا دۆزرایەوە و سەلمێنرا ئەوە ملم لە موو باریکترە و بمدەن بەدادگا .
پێنجەم/ داواکارم لە بەشی (IT ) بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ئەوانیش بگەڕێن وە لیکۆڵینەوە بکەن ئەگەر هەر ژمارەیەکی لەو باباتە بە ناوی منەوە وەرگیراوە یان دەستم خستۆتە کار و باریان یان تەکلیفم بۆ هەر کەسێک کردبێت بێ منەتم لێیان و تکایان لێ دەکەم لای خۆیانەوە بڵاوی بکەنەوە و بە رەسمی وە سەرپشکبن تە نانەت لە سۆشیال میدیاش بڵاوی بکەنەوە.
عقیدی ھاتوچۆ / بەختیار محمد عبداللە
بەڕێوەبەری راگەیاندنی ھاتوچۆی سلێمانی