گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل: پارێزراویی ئێران تەواو بوو

2022.05.30 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل: پارێزراویی ئێران تەواو بوو

ناس کورد-

سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل هەفتەیەک دوای کوژرانی کۆلۆنێڵێکی سوپای پاسدارانی ئێران لە تاران هەڕەشەیەک ئاڕاستەی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت، سەردەمی پارێزراویی ئێران تەواو بوو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل کە سەرپەرشتی دەزگای هەواڵگری موساد دەکات ئێرانی بە تۆمەتی بە ئامانجکردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسڕائیل تۆمەتبار کرد و ڕایگەیاند، "ماوەی دەیان ساڵە ڕژێمی ئێران لەڕێی بریکار و نێردراوەکانییەوە تیرۆری دژی ئیسڕائیل ئەنجامداوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " سەردەمی پارێزراویی ڕژێمی ئێران تەواو بوو، ئەوانەی پشتیوانیی دارایی لە تیرۆریستان دەکەن و ئەوانەی چەک دەدەن بە تیرۆریستان و ئەوانەشی کە تیرۆریستەکان دەنێرن باجێکی گەورە دەدەن."

 

هەڕەشەکەی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەفتەیەک لەدوای کوژرانی حەسەن سەیاد خۆدایی، کۆڵۆنێلی سوپای پاسدارانی ئێران دێت کە لەلایەن ئیسڕائیلەوە بە تۆمەتی پلانگێڕی بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئیسڕائیلییەکانی جیهان تۆمەتبار کرابوو، لەلایەن دوو کەسەوە لەناو ئوتومبێلەکەی خۆیدا لە تاران بە فیشەک کوژرا.

 

ئێران پەنجەی تۆمەتی ئاڕاستەی ئیسڕائیل کردووە و بەڵێنیداوە تۆڵەی کوژرانی خۆدایی بکاتەوە.