گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکەلار

کەسێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانى لەدەستدا

2022.05.29 - 23:25
App store icon Play store icon Play store icon
کەسێک ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانى لەدەستدا

ناس کورد-

 

هاتوچۆى گەرمیان رایگەیاند، کەسێکى پیادە لەکەلار ئۆتۆمبێلێک لێیداوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (29-5-2022)، ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتوی گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلارە و لەدایک بوی ساڵی 2003ە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لەگەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار لەڕوداوێکی هاتووچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەوکەسەی گیانی لەدەست داوە پیادە بوە و لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە بەردەوامە.

 

ئەم شەو (یەک شەمە) لە گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلار لە بەرامبەر "کۆمپانیای دیوان" لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە پیادە بوە، ڕووداوەکە بەشێوەیەک بوە، ئۆتۆمبێلێکی  جۆری تویوتا کامری لەپێشەوەی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تویوتا کرۆلاوە بوە، هەردووکیان بەئاراستەی سلێمانی ڕۆشتون لەبەرامبەر "کۆمپانیای دیوان" ئۆتۆمبێلی تویوتا کرۆلا لەهاوڵاتیەکی داوە و پاشان لە ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا کامری داوە، سەبارەت بە زانینی هۆکاری ڕووداوەکە لە ئێستادا لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێکردوه.

 

ئەوکەسەی گیانی لەدەستداوە دانیشتوی گەڕەکی بەردەسوری قەزای کەلارە و لەدایک بوی ساڵی 2003ە.

 

شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری تویوتا کرۆلا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەپێی مادەی 24 هاتووچۆ ڕاگیراوە.

 

May be an image of 4 people, car and outdoorsMay be an image of 7 people and carMay be an image of 3 people, people standing, car and road