ناس کورد-
به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێك، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری لەسلێمانى دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس (29-5-2022)، تۆمەتبارەکان لەسەر بنەماى سکاڵاى دوو هاوڵاتی دەستگیرکراون له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای یاساییان تۆماركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌قه له‌ماڵه‌كه‌یان كراوه.
دەقى راگەیەنراوەکە:
به‌تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن له‌ماڵێك، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.
دوای ئه‌وه‌ی دوو هاوڵاتی له‌بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری سكاڵای یاساییان تۆماركرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌قه له‌ماڵه‌كه‌یان كراوه، ده‌ستبه‌جێ هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردو كه‌شف‌و هێڵكاریی بۆ شوێنی ڕووداوه‌كه ئه‌نجامدراو ده‌ركه‌وت كه ئاسه‌واری فیشه‌ك بهخانووهكهوه بووه.
پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری به‌هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا، توانیان دوو تۆمه‌تبار به‌ناوه‌كانی (ه ك م) له‌دایكبووی 1969 (پ خ ح) له‌دایكبووی 1989 ده‌ستگیربكه‌ن، له‌كاتی ده‌ستگیركردنیاندا، ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێلێكو چه‌كێك له‌جۆری ده‌مانچه كه به‌تۆمه‌تباران بووه.
هه‌ردوو تۆمه‌تبار له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و، له‌لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه تۆمه‌تباران به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌گه‌ڵ سكاڵاكاران ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه.
له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تبار به‌بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه.