ناس کورد-
رووداوێکى هاتوچۆ لە سنوری قەزای شارەزوور گیان لەدەستدانى دوو کەس و برینداربوونى سێ کەسى لێکەوتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى نەخۆشخانەی گشتی شەهید ڕەئوف بەگ، کاتژمێر (8:30) ئەمشەو بەهۆی ڕووداوێکی هاتوچۆوە لەسنوری قەزای شارەزوور (2) هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا و (3) هاوڵاتی تریش برینداربوون .
ئاماژە بەوەشکراوە، پاش گەیاندنیان بە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکان کراو تەرمەکانیش ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کران .