گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

کچە خوێندکارێک ڕفێنرا.. لە ئۆتۆمبێلەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە و گیانی لە دەستدا

2022.05.29 - 19:07
App store icon Play store icon Play store icon
کچە خوێندکارێک ڕفێنرا.. لە ئۆتۆمبێلەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە و گیانی لە دەستدا

ناس کورد-

 

کچە خوێندکارێکى خەڵکی دیواندەرە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان کە شەوى هەینى لەلایەن دوو کەسەوە رفێنرابوو، لە ڕێگای شاری کامێران خۆی لە ناو ئۆتۆمبێلى رفێنەران خستە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستدا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی رێکخراوى هەنگاو (29-5-2022)، کچەکە ناوی سۆما ڕەزایییە و تەمەن ٣٤ ساڵە، کاتژمێر ١٠ی شەوی هەینی لە کاتێکدا لەلایەن دوو کەسەوە لە شاری ڕفێنرابوو، لە ڕێگای شاری کامێران خۆی لە ناو ئۆتۆمبێلەکە خستە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سۆما ڕەزایی خوێندکار بووە و لە کاتی ڕۆیشتن بۆ خەوتنگە لەلایەن ئەو دوو کەسەوە ڕفێنراوە.

 

بەرپرسی پۆلیسی شاری سنەش ئەمڕۆ ڕایگەیاند، دوو تۆمەتبارەکە وەکوو موسافیر ئەو کچەیان سوار کردووە و دوای ئەوەی کە ویستوویانە بەلارێدا بڕۆن کچەکە خۆی خستووەتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە.

 

ئاماژەى بەوەکردووە، کە ئەو دوو تۆمەتبارە دوای چەند کاتژمێر لەو ڕووداوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.