گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە

وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت دەستبەکاربوو

2022.05.29 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت دەستبەکاربوو

ناس کورد-

 

کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا ئەمڕۆ وەک وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت دەستبەکاربوو، دواى دەستلەکارکێشانەوەى کەمال ئەتروشى لەپۆستەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى کارەبا، دواى دەستبەکاربوونى وەزیری سامانە سروشتییەکان، لەگەڵ راوێژکار و بەرێوەبەرانی گشتی وەزارەت کۆ بووەوە.

 

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان (26-5-2022) رایگەیاند، سەرۆکى حکومەت دەستلەکارکێشانەوەى کەمال ئەتروشى وەزیرى سامانە سروشتییەکانى پەسەند کردووە، کە بەهۆى خراپى دۆخى تەندروستییەوە داواى دەستلەکارکێشانەوەى کردبوو.  

  

بەپێی راگەیەنراوێکى نوسینگەى سەرۆکى حکومەت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا راسپێردرا، بە وەکالەت کاروباری وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەڕێوە ببات.    

 

May be an image of 9 people, people standing and indoorMay be an image of 8 people, people standing and indoorMay be an image of 8 people, people standing and suit