ناس کورد-
لە گوندی كاكەیی لە قەزای داقوق لەباشووری پارێزگای كەركوك چەکدارانی داعش ئاگریان بەردایە بەربوومی كشتوكاڵی جوتیارانی كورد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
رەجەب كاكەیی، سەرۆكی رێكخراوی میسرا بۆ گەشەپێدان و كەلتووری یارسانی (29-5-2022) بە میدیای یەکێتیی ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ یەکشەممە تیرۆرستانی داعش لەدەوروبەری قەزای داقوق ئاگریان لەبەروبوومی كشتوكاڵی جوتیارانی كاكەیی بەرداوە كە نزیكەی 10 دۆنم دەبێت، هەروەها هەڕەشەی كوشتنیشیان لەو جوتیارانە كردووە ئەگەر لەزەوییە كشتوكاڵییەكانیان نزیك ببنەوە و بیانەوێت بەربوومەكانیان كۆبكەنەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوایان لەهێزە ئەمنییەكان كردووە پارێزگاری لەو جوتیارانە بكەن، چونكە ئەوان هیچ شتێكیان نییە تاوەكو پارێزگاری لە خۆیان بكەن و لەم جۆرە بارودۆخەشدا پێویستە حكومەت هەوڵەكانی بخاتەگەڕ بۆ دەستەبەركردنی ژیانیان و پارێزگاری كردنیان لە كردەوە تیرۆرستییەكان كە لە ناوچەكەدا روودەدەن."