گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێشبینى نوێ: تا هەفتەیەکى دیکە ئەگەرى خۆڵبارین نییە

2022.05.29 - 16:48
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینى نوێ: تا هەفتەیەکى دیکە ئەگەرى خۆڵبارین نییە

 

ناس کورد-

 

شارەزایەکى کەشناسی رایگەیاند، تا هەفتەیەکى دیکە هیچ ئەگەرێک نییە بۆ شەپۆلى نوێی خۆڵبارین لە هەرێمى کوردستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار (29-5-2022) لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هیچ ئەگەرێک نییە بۆ شەپۆلى خۆڵبارین لەچەند رۆژى داهاتوودا، بەگشتی ھیچ ئەگەرێکی خۆڵبارین تا ٦ بۆ ٧ رۆژی ئایندەش لە ئارادا نییە و کەشی ھەرێم بە جێگیری دەمێنێتەوە.

 

دەشڵێت، سبەی دووشەممە ئاسمانی ھەرێم بە ساماڵێکی ڕوون دەمێنێتەوە، پلەکانی گەرماش بەرێژەی یەک پلەی سیلیزی زیاتر بەرزدەبنەوە و بەم شێوەیە دەبێت لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم ( سلێمانی ٣٦ بە ٢٥، ھەولێر ٣٩ بە ٢٦ پلە ، دھۆک ٣٨ بە ٢٤ پلە ، ھەڵەبجە ٣٧ بە ٢٤ پلە ، کەرکوک ٤٠ بە ٢٧ پلە، گەرمیان ٤٢ بە ٢٧ پلە، ٣٦ بە ٢٥ پلە، سۆران ٣٥ بە ٢٢ پلە.

 

بەوتەى ئەو شارەزایە، خێرایی ئاراستە بای باکوری رۆژھەڵات لەکاتەکانی شەودا لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین چالاک دەبێت بەخێرایی ١٥ تا ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لەناوچە شاخاوییەکاندا خێرای با زیاتر دەبێت.