گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لەبارەی کەم ئاوی هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

2022.05.29 - 16:31
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی کەم ئاوی هاووڵاتیان ئاگادار دەکرێنەوە

ناس کورد-

پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ڕێکارەکانی چارەسەرکردنی کەم ئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانی خێراتر دەکرێت و داواش لە هاووڵاتیان دەکات ئاو بەفیڕۆ نەدەن. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر (یەکشەممە 29-5-2022) ڕایگەیاند، "دواى نیوەڕۆى ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌ لەدیوانى پارێزگا، سەرپەرشتى کۆبونەوەیەکمان کرد بۆ چارەسەرکردنی کەم ئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانى." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆمان لەبارەى دەرەنجامى کارەکانى لیژنەى تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کەم ئاوی و ڕووبەڕووبوونەوەی کێشە و گرفتەکانى کرد و ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر خێڕاکردنى پڕۆسەى لێدانى بیرى ئاوى خواردنەوەى بەدیل و نوێ لە هەولێر و دەوروبەرى کردەوە." 

 

پارێزگاری هەولێر داواشی لە هاوڵاتییان کردووە هاوكار و هه‌ماهه‌نگ بن له‌ به‌فیڕۆنه‌دانی ئاو و ئه‌نجامنه‌دانی سه‌رپێچی له‌سه‌ر تۆره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌، دەشڵێت، " له‌وباره‌یه‌شه‌وه‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانمان ڕاسپارد بەردەوامبن لەسەر هەڵمەتى بڕینی سه‌رپێچی و زێده‌ڕۆییه‌كانی سه‌رتۆڕی ئاو و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی بیره‌كانی ئاوی خواردنه‌وه‌ی گه‌ره‌كه‌كان و جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ و پلانی ڕووبەڕووبونەوەی ووشکەساڵی لەسنووری پارێزگای هه‌ولێر."