گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

سوپای پاسدارانی ئێران ڕەخنەیان لە ئاسایشی هەرێم هەیە: ڕێگری دەکەن

2022.05.29 - 14:38
App store icon Play store icon Play store icon
سوپای پاسدارانی ئێران ڕەخنەیان لە ئاسایشی هەرێم هەیە: ڕێگری دەکەن

ناس کورد-

حەسەن داناییفەڕ، باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە عێراق کە هاوکات ڕاوێژکاری سوپای قودسەی سەر بە سوپای پاسدارانە بۆ کاروباری عێراق ڕەخنە لە دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، دژی ئەو ڕێککەوتنانەن کە لەگەڵ ئێراندا دەکرێت و ڕێگە نادەن قوتابخانە یاخود زانکۆی ئێران لە هەرێمی کوردستان بکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

داناییفەڕ لە چاوپێکەوتنێکدا لەژێر ناوی "پەیوەندییەکانی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق، لە ململانێ تاوەکو دەرفەتەکان" لەگەڵ دەزگای هەواڵیی خوێندکارانی ئێرانی (ئیسنا) وتی، "دەزگا ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان ڤیتۆی ئەو رێککەوتنانە دەکەن کە لەگەڵ ئێراندا دەکرێن، هەموو وڵاتێک ئازادە لە هەرێمی کوردستان ترانزیت بکات، بەڵام بۆ ئێران قەدەخەیە. دەشڵێت، "لە عێراق تەنیا شوێنێک کە رێگە نەدراوە قوتابخانە یان زانکۆی خۆمانی لێ بکەینەوە هەرێمی کوردستانە."

باڵیۆزی پێشووتری ئێران لە عێراق دەشڵێت، سەردەمێک پەیوەندییەکانی ئێران لە بوارەکانی کولتووری، ئابووری و سیاسییەوە لەگەڵ هەرێمی کوردستان گەیشتبوونە لووتکە، ئەوکات کەمترین کێشەی ئەمنی لە سنوورەکانی نێوانمان نەبوو.


داناییفەر لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا "حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندەیی عێراق دوای داعش تووشی کێشە بوون، بەهۆیەوە هەندێک شرۆڤەی نادروست لەنێو سەرکردەکانی کوردستاندا جێی گرت. دوای نەمانی جەلال تاڵەبانیش هەندێک گومان دروستبوون لەنێو سەرکردەکانی هەرێمی کوردستاندا گوایە ئێران نایەوێت ئەو هەرێمە بەردەامبێت، بەڵام لە ساڵانی رابردوودا ئەگەر پشتیوانیی ئێران نەبوایە، هەرێم تووشی کێشەی زۆر دەبوو."


داناییفەر لە دیدارەکەدا گوتیشی، "هەرێمی کوردستان دەرفەتێکە بۆ برەوپێدانی پەیوەندیی نێوان ئێران و عێراق لە چوارچێوەی دەستووری ئەو وڵاتەدا، بەڵام هەندێک پرس هەن دەبێ چارەسەریان بکەین."

داناییفەر دەگێڕێتەوە کە هاوڵاتییەکی ئاسایی لە ورمێوە دەچێتە هەولێر و مۆڵەتی کردنەوەی ناوەندێکی ئابووری وەردەگرێت، "بەڵام دوای ماوەیەک بەرپرسان ئەمنیی هەولێر دەچنە سەر ناوەندەکە و بە بیانووی ئەمنی دایدەخن، لەکاتێکدا خاوەنکارەکە کەسێکی ئاسایی بووە. بۆیە دەتوانین بڵێین لە هەندێک ئاستی بەڕێوەبەریدا لە هەرێمی کوردستان روانگەیەکی ئەمنی لە بەرامبەر ئێران هەیە. گەر وانییە بۆچی دەبێت دەزگە ئەمنییەکانی ئەوێ [هەرێمی کوردستان] ئەو رێککەوتنانە ڤیتۆ بکەن کە لەگەڵ ئێران دەکرێن."