گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕسوماتی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدات

2022.05.29 - 13:47
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی ڕسوماتی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدات

ناس کورد- 

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی گرانکردنی نرخی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێل ڕایگەیاند، وەزارەتی ناوخۆ ئەو بڕیارەی داوە و ئەوان تەنها جێبەجێی دەکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەختیار محەمەد، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (یەکشەممە 29-5-2022) سەبارەت بە نرخی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە وەڵامی پەیامنێری "ناس کورد" ڕایگەیاند، "سەرەتا نرخی تابۆی نوێ 65 هەزار دینار بوو، دواتر لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە کرا بە 75 هەزار دینار، ئەوە کاری وەزارەتی ناوخۆیە و ئێمە تەنها لایەنی جێبەجێکارین." 

 

سەبارەت بەوەشی کە بۆچی لە پارێزگاکانی سەر بە حکومەتی عێراق نرخی تابلۆکە 50 هەزار دینارە، بەڵام لە هەرێم 75 هەزار دینارە، وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی وتی، "وەزارەتی ناوخۆ ئەو نرخەی دیاریکردووە و پێویستە ئەوان وەڵام بدەنەوە." 

 

ڕوونیشیکردەوە، "هەر شۆفێرێک ساڵانی ئۆتۆمبێلەکەی نوێ بکاتەوە یاخود ئۆتۆمبێلی کەسێکی دیکە بەناوی خۆی بکات، پێویستە تابلۆکەی بگۆڕێت."