ناس كورد-
زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی زیاتر له 150 ده‌رفه‌تی ڕاهێنان له كۆمپانیا گه‌وره و ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدانی بۆ كار ( CDC )ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له هه‌نگاوێكی تری كاره‌كانیدا و به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی ئاشنابوون به بواری كرداریی و ژیانی راسته‌قینه‌ی له بازاڕی كاردا، زیاتر له 150 ده‌رفه‌تی راهێنانی گه‌شه‌پێدانی تواناكان – Internship له‌رێگه‌ی كۆمپانیا گه‌وره و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه دابین ده‌كات.
م.نه‌ورۆز موسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار رایگه‌یاند: مه‌به‌ست له ده‌رفه‌تی راهێنان، بریتییه له ئه‌نجامدانی خوولی راهێنانلهلایهن خوێندكاری زانكۆ له قۆناغی سێیه‌م یان قۆناغی دووه‌می په‌یمانگه، له كۆمپانیا یان رێكخراوێك له بواری پسپۆڕی زانستی خۆیدا.
هه‌روه‌ها وتیشی: ئه‌م خوولی راهێنانه جێگره‌وه‌ی مه‌شقی هاوینه‌یه له ده‌زگا حكومییه‌كاندا، به‌ڵكو باشتریشه، چونكه ده‌بێته هۆكارێك بۆئه‌وه‌ی خوێندكار بتوانێت له ئاینده‌دا ده‌رفه‌تی كار بڕه‌خسێنێت، له‌باره‌ی كاتی خوولی راهێنانهكهشهوه وتی: “به‌گوێره‌ی فه‌رمانی وهزارهتیخوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ژماره (9633/3 له 1/7/2019)، پێویسته خوێندكار لانیكه‌م 100 سه‌عات به‌شێوه‌ی كرداریی به‌رێنمایی سه‌رپه‌رشتیاری زانستی و پیشه‌یی راهێنان بكات، له‌ماوه‌ی نێوان مانگه‌كانی تهمووز و ئابدا واته: 7 و 8/ 2022 “.
راشیگه‌یاند: ئێمه له سه‌نته‌ری گه‌شه‌پێدان بۆ كار، له كه‌مپی كۆلێجه ته‌كنیكییه‌كانی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی له چوارچرا، دهرگامانواڵایه بۆ خوێندكاران تا سه‌ردانمان بكه‌ن و رێنماییان پێبده‌ین.
به‌ڕێوه‌به‌ری CDC ی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی وتیشی: به پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌م ده‌رفه‌تانه بۆ خوێندكارانی قۆناغی سێیه‌می كۆلێج ودووهمیپهیمانگهیه، له‌دوای ئه‌وان خوێندكاری قۆناغی دووه‌م و چواره‌م ده‌توانن سوودمهندبن.
ده‌توانن له‌م لیسته‌دا ناوی كۆمپانیا و رێكخراو و ده‌رفه‌ته‌كانی راهێنان ببینن: