ناس كورد-
باره‌گای بارزانی ڕایگه‌یاند، به ناوی بارزانییه‌وه لێدوانێكی درووستكراو له ژماره‌یه‌ك ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه عه‌ره‌بییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه كه ”دووره له راستی و هیچ بنه‌مایه‌كی نییه.”
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
له راگه‌یه‌ندراوه‌كەی بارەگای بارزانیدا (29ی ئایاری 2022) هاتووه، لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی سەرۆك بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوتەوە.
باره‌گای بارزانی ئاماژه به‌وه‌ش كرد، لێرەدا رایدەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
لە ژمارەیەک سایت و تۆڕە کۆمەڵایەتییە عەرەبییەکاندا لێدوانێکی دروستکراو بەناوی سەرۆک بارزانی لەبارەی بڕیارەکانی دادگەی فیدڕاڵی و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکراوتەوە. لێرەدا رایدەگەیێنین ئەو بابەتە دوورە لە راستی و هیچ بنەمایەکی نییە.
بارەگای بارزانی
29ـی ئایاری 2022