گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

لۆمۆند نوێترین ئامانجی هێرشەكەی توركیا بۆ رۆژئاوا ئاشكرا دەكات

2022.05.28 - 14:20
App store icon Play store icon Play store icon
لۆمۆند نوێترین ئامانجی هێرشەكەی توركیا بۆ رۆژئاوا ئاشكرا دەكات

ناس کورد- 

نوسەرێکی ڕۆژنامەی لۆمۆندی فەڕەنسی دەڵێت، ڕەجەب تەیب ئەردۆگان دەیەوێت دەست بەسەر شاری کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان بگرێت، ئەوەش جوڵاندنی هەستی دەنگدەران و وەک بانگەشەیەک بۆ هەڵبژاردن کە بڕیارە پاش ساڵێکی دیکە ئەنجام بدرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماری گیگۆ لە ڕۆژنامەی "لۆمۆند"ی فەڕەنسی نوسیویەتی، "ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا دەیەوێت بەتایبەتی دەست بەسەر شاری کۆبانێدا بگرێت کە لەژێر دەسەڵاتی کوردەکانی سوریادایە (کوردانی ڕۆژئاوا)." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "خواستی ئەردۆگان بۆ ئەو کارە بۆ جوڵاندن و زیندووکردنەوەی هەستی دەنگدەرانە ساڵێک بەر لە هەڵبژاردن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "داگیركردنی ناوچه‌ نوێیه‌كانی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌و پلانه‌دایه‌ كه‌ ئەردۆگان لەم دواییەدا ڕایگه‌یاند، ئەویش گەڕانەوەی یەک ملیۆن پەنابەری سوری بۆ سوریا له‌ كۆی 3 ملیۆن و 700 هه‌زار په‌نابه‌ر، ئەوەش بە دروستکردنی 200 هەزار خانوو بۆیان لە ناوچە سنورییە سەلامەتەکان." 

 

ئەو نوسەرەی ڕۆژنامە فەڕەنسییەکە دەڵێت، پێشوازیکردنی تورکیا لە پەنابەرە سورییەکان بووەتە پرسێکی گەرمی هەڵبژاردن، بەتایبەت کە بەهۆی دۆخی خراپی ئابوریی تورکیا، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە دژی پێشوازیکردنی وڵاتەکەیانن لە پەنابەرە سورییەکان.