گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە بووەتە چەند

نرخی بەنزین لە هەرێم زیاتر بەرزبووەوە

2022.05.28 - 13:32
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی بەنزین لە هەرێم زیاتر بەرزبووەوە

ناس کورد- 

 

نرخی بەنزین لە هەرێمی کوردستان زیاتر بەرزبووەوە و لیترێک بەنزینی نۆرماڵ گەیشتە هەزار دینار.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی "ناس کورد" ئەمڕۆ شەممە 28-5-2022، نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ لە بەنزینخانەکانی سلێمانی گەیشتە هەزار دینار. 

 

هاوکات نرخی لیترێک بەنزینی موحەسەن بە هەزار و 100 دینار و سۆپەریش بە هەزار و 200 دینارە. 

 

ئەگەرچی لەماوەی ڕابردوودا حکومەت بەڵێنی گرتنەبەری چەند ڕێکارێکی دا بۆ دابەزاندنی نرخی بەنزین، بەڵام تاوەکو ئێستا نەتوانراوە نرخەکە دابەزێنرێت.