گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

پەتایەک لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

2022.05.28 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
پەتایەک لە سلێمانی بڵاوبووەتەوە و هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت

ناس کورد- 

 

لە نوسینێکدا د. پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان لە سلێمانی هۆشداری بە دایکان و باوکان دەدات لە بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی نەخۆشیی سکچوون و ڕشانەوە و دەڵێت، زیاتر لە ٤٠٪ نەخۆشەکان بەو هۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە دەکرێن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دەقی نوسینەکەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان: 

 

لە ئێستادا شەپۆلێکی سکچوون و ڕشانەوە بڵاوبۆتەوە لە منداڵاندا و زیاتر لە ٤٠٪ نەخۆشەکان بەو هۆیەوە داخڵی نەخۆشخانە ئەکرێن،هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرمادا سکچوون و ڕشانەوە زۆر زیاد ئەکات لەناو منداڵاندا ئەویش بەهۆی کاریگەری بەرزی پلەی گەرمایە  کە لەوانەیە بەهۆی پیسبوونی سەرچاوەی ئاوو و خراپ هەڵگرتنی خۆراک لەناو پلەی گەرمی بەرزداو گەشەکردنی هەندێک بەکتریا لەو پلە گەرمیەدا لەگەڵ ووشک بوونەوەی منداڵ لە پلەی گەرمی بەرزداو کەمتر بەرگەگرتنی سکچوون و ڕشانەوە.

 

هۆکارەکانی سکچوون و ڕشانەوە زۆرن کەواتە لەخۆتەوە چارەسەر بەکارمەهێنە چونکە چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

 

لەوانەیە هۆکارەکە ڤایرۆس یان بەکتریا یان پاڕاسایت یان خواردنی شیرینی یان هەستیاری بە پڕۆتین،یان نەخۆشی گەنم و جۆ یان ژەهراوی بوون یان هەستیاری بەجۆرە خواردنێک یان کۆڕۆنا یان چەندین هۆکاری تر بێت.

 

بۆ ڕێگەگرتن لە تووشبوون بە سکچوون و ڕشانەوە باشترە ئەم هەنگاوانە بنێیت:

 

١-هەموو ئاوێک بکوڵێنە انجا ساردی بکەرەو بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.

٢-خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.

٣-سەورزە میوە پێش خواردنی جوان بشۆرەوە.

٤-زوو زوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بەتایبەت دوای تەوالێت کردن.

٥-پاک و خاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرنگە.

٦-بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.

٧-دوورکەوتنەوە لەخواردنی دەرەوە بەتایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.

٨-باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.

 

تکایە لەخۆتەوە دەرمان بەکارمەهێنە چونکە هۆکارەکان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.

د.پشدەر عبداللە اسماعیل

پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی منداڵان و گەشەی منداڵان.