ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی ئاڕاستەی پارتی کرد و ڕایگەیاند، لە هەڵبژاردنی داهاتوو کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم دەبیت و دەیانەوێت ببنە ژمارە یەک.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بافڵ تاڵەبانی لە دیداری یەکێتیدا (شەممە 28-5-2022) ڕایگەیاند، "دەمانەوێت ببینە حزبی ژمارە یەک لە هەرێمی کوردستان و لایەنەکانی دیکەش لەگەڵ خۆمان کۆبکەینەوە و گۆڕانکاریی گەورە دروست بکەین."
سەبارەت بەوەی وەک چۆن پارتی کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری دیاری دەکات، لە هەرێمی کوردستانیش لەدوای هەڵبژاردنی داهاتوو، یەکێتی کاندیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم دەبێت، بافڵ تاڵەبانی وتی، "بەڵێ لەدوای یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆک کۆمار، لە هەرێمی کوردستانیش کاندیدمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و سەرۆکی هەرێم دەبێت."
بافڵ تاڵەبانی بە پێشکەشکاری دیدارەکەی وت، "ئەسڵەن ئەوە چ پرسیارێکە تۆ دەیکەیت، ئێمە دەمانەوێت ببینە حزبی ژمارە یەک لە کوردستان."
زیاتر بخوێنەرەوە: بافڵ تاڵەبانی باس لە ’’کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت’’ دەکات