ناس کورد-
بانکی رافیدەینی عێراقی لەبارەی پێدانی قەرزی خانوبەرە ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، قەرزەکە تا بڕی 150 ملیۆن دینار بە چەند توێژێک دەدرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بانکەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (شەممە 28-5-2022) ڕایگەیاند، "قەرزی خانووبەرە فەرمانبەران و خانەنشینان و هاووڵاتیان دەگرێتەوە."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "قەرزەکە دەگاتە 150 ملیۆن دینار و بۆ مەبەستەکانی نۆژەنکردنەوەی خانوو، دروستکردنی خانوو و کڕینی خانوودا بە بڕی جیاواز دەدرێت."