ناس کورد-
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کشانەوەی یەکێتی لە حکومەت ڕایگەیاند، یەکێتی لە ناو حکومەت دەتوانێت گۆڕانکاریی بکات و شتەکان چاک بکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بافڵ تاڵەبانی لە دیداری یەکێتیدا (شەممە 28-5-2022) ڕایگەیاند، "زۆرجار پێمان دەوترێت کە ئێوە ئەوەندە لە حکومەت ناڕازین بۆ لە حکومەت نایەنە دەرەوە، بەڵام ئێمە لە ناو حکومەت دەتوانین گۆڕانکاری دروست بکەین و شتەکان چاک بکەین، نەک بە هاتنە دەرەوە."
زیاتر بخوێنەرەوە: قوباد تاڵەبانی باس لە هەوڵی کوشتنی بافڵ تاڵەبانی دەکات
هاوکات لەبارەی ڕێککەوتنی پارتی لەگەڵ سەدرییەکان و بەشدارینەکردنی یەکێتی لە ڕێککەوتنەکدا بافڵ تاڵەبانی وتی، "ئێمە بۆیە ڕێککەوتنەکەمان واژۆ نەکرد، چونکە نە باسی مووچە نە پێشمەرگە نە کەرکوک و ناوچە کێشەلەسەرەکان نەکرابوو و هیچ شتێکی بۆ کورد تێدا نەبوو."
ئاماژەی بەوەشکرد، "پێموایە سیاسەتەکەی ئێمە دروستە و لە پرسی سەرۆک کۆمار و لە پرسی هەڵبژادنی هەرێمی کوردستانیش سەرکەوتوو دەبین."