ناس کورد-
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی بڕیاریان دا کۆتایی بە بایکۆتی دەوام بهێنن و دەست بە دەوام دەکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی سلێمانی لە یاداشتێکدا (شەممە 28-5-2022) ڕایگەیاند، "کۆتایی بە بایکۆتی دەوام دەهێنن و دەوام دەستپێدەکاتەوە تاوەکو دوای تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی کۆتایی ساڵ."
ئاماژەیان بەوەشکردووە، "جەخت لە داواکارییەکانمان دەکەینەوە و تاوەکو 30-8-2022 مۆڵەت بە حکومەت دەدەین بۆ جێبەجێکردنیان."