ناس کورد-
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسیی هەرێم، پلەکانی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچن و کەشی هاوینە دەستپێدەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە 28-5-2022، لە زۆربەی ناوچەکان کەش جێگیر و ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرماش لەنێوان 20 بۆ 39 پلەی سیلیزیدا دەبن.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ یەکشەممە 29-5-2022 پلەی گەرما بەرەو بەرزبوونەوە دەچێت و دەچێتە سەروو 40 پلەی سیلیزی.