ناس کورد-
ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و "سەرەخۆشی گەیاندە بارزانی بەهۆی گیانلەدەستدانی دوو منداڵ لە بامەڕنێ."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (27ی ئایاری 2022) مەسعود بارزانی و ئیمانویل ماكرۆن "لە ڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان و پێشهاتە ئەمنییەكان و دەستوەردانی دەرەكیان لە كاروباری عێراق تاوتوێ كرد."
دەشڵێت، بارزانی بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی فەڕەنسا پیرۆزبایی لە سەرۆك ماکرۆن كرد و هەروەها سەرۆكی فەڕەنساش سەرەخۆشیی خۆی بە بارزانی گەیاند "بۆ گیانلەدەستانی دوو منداڵ بەهۆی هێرشی دوێنێی پەكەكە لە بامەڕنێ."
بارەگای بارزانی دەشڵێت، "پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا تەوەرێكی تری ئەو پەیوەندییە تەلەفۆنییە بوو."