گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بێ بنەمان’’

سوید لەبارەى پەکەکە وەڵامی تورکیای دایەوە

2022.05.27 - 22:01
App store icon Play store icon Play store icon
سوید لەبارەى پەکەکە وەڵامی تورکیای دایەوە

ناس کورد-

وەزیری دەرەوەی سوید ڕایگەیاند، ئەو ڕاپۆرتانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن بەشێک لە سیاسەتمەدارانی سوید نوێنەرایەتی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکەن "بێ بنەمایە."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئان لیند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر (27ی ئایاری 2022) ڕایگەیاندووە، "ڕاپۆرتی نادروست باس لەوە دەکەن کە سیاسەتمەدارانی سوید لە گروپە دیموکراتییەکان نوێنەرایەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەکەن، ئەمانە تۆمەتی جددین کە هیچ بنەمایەکیان نییە."


لە ڕاپۆرتێکدا کە ڕۆژی یەکشەممە لە ڕۆژنامەی تورکیە گازەتێسی تورکی بڵاوکرایەوە بانگەشەی ئەوە کراوە کە یەکێک لە سیاسەتمەدارەکانی سویدی پەیوەندی بە پەکەکەوە هەبووە.

 

تورکیا، وەکو ئەندامێکی ناتۆ، دژی داواکارییەکانی سوید و فینلەندای بۆ بوونە ئەندام لە ناتۆ وەستاوەتەوە. دەڵێت هەردوو وڵات کەسانی پەیوەندیدار بە پەکەکە و شوێنکەوتووانی فەتحوڵا گوڵەنیان هەیە، کە ئەنقەرە تۆمەتباری دەکات بە ئەنجامدانی کودەتا شکستخواردووەکەی ساڵی 2016.