گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زیاتر بزانە

گەنجێک لەکاتی مەلەکردن لە پڕۆژەی ئاوی کەرکوک خنکا

2022.05.27 - 21:22
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک لەکاتی مەلەکردن لە پڕۆژەی ئاوی کەرکوک خنکا

ناس کورد-

گەنجێکی تەمەن 17 ساڵی دانیشتووی ناحیەی سلێمانی بەگ لە کاتی مەلەکردن لە ئاوی پڕۆژەی كەركوك خنكا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕووداوەکە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (27ی ئایاری 2022) ڕوویدا و گەنجەکەش ناوی (ئەسیر نەسیر فەتحییە)ـە  و لە كاتی مەلەكردن لە ئاوی پڕۆژەی كەركوك خنكاوە.


قوربانیەكە بە ڕەچەڵەك عەرەبە ودانشتووی ناحیەی سلێمان بەگ سەربە قەزای خورماتووە، بەڵام لە دوای ساڵی 2014 وە بەهۆی كۆنترۆڵكردنی ناحیەكە و دەوروبەری لە لایەن داعشەوە ئاوارەبوون و نیشتەجێی شاری كەركوكن.