گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نیویۆرک تایمز: چوارشەممەی ڕابردوو بنکەیەکی سەربازی لە نزیک تاران بۆردومان کراوە

2022.05.27 - 20:37
App store icon Play store icon Play store icon
نیویۆرک تایمز: چوارشەممەی ڕابردوو بنکەیەکی سەربازی لە نزیک تاران بۆردومان کراوە

ناس کورد-

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی ئاشکرای کرد، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بنکەی سەربازی پارشین لە نزیک تارانی پایتەخت لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژەوە بۆردومان کراوە و ئەندازیارێک کوژراوە و یەکێکی تریش بریندار بووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕۆژنامەکە لە زاری چەند سێ سەرچاوەی ئێرانی و سەرچاوەیەکی ئەمریکییەوە (27ی ئایاری 2022) دەڵێت، بۆردومانەکە بینایەکیان بەئامانج گرتووە کە ئێران بەکاریهێناوە بۆ توێژینەوە و پەرەپێدان و پێشخستنی تەکنەلۆجیای موشەکی و ئەتۆمی و فڕۆکە بێفڕۆکەوان.

 

دەشڵێت، "فڕۆکەکە بێفڕۆکەوانە خۆکوژەکە لەناوخۆی ئێراندا و لەنزیک بنکەی سەربازیی پارشین فڕیوە."

 

تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی خۆی لە بۆردومانەکە ڕانەگەیاندووە، بەڵام سروشتی هێرشەکە لە هەمان ئەو هێرشانە دەکات کە پێشتر ئیسرائیل لەناو ئێراندا ئەنجامی داون.

 

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز هەوڵی داوە لێدوانی بەرپرسانی پەیوەندیداری ئیسرائیلی وەربگرێت بەڵام سەرکەوتوو نەبووە.