کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمریکا، ڕایگه‌یاند، داواكاری گشتیی پێشوو ده‌كاته به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئەمریکا. . دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا ڕایگه‌یاند، جۆن ڕاتكلیف داواكاری گشتیی پێشوو و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر لیستی كۆمارییه‌كان، ده‌كاته به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی. . ڕاتكلیف بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته پێویستی به متمانە ئه‌نجوومه‌نی پیرانه. . تڕه‌مپ باسی لەوەکردووە دان كۆتس به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی، له ناوەڕاستی مانگی ئاب ده‌ست له‌كار ده‌كێشێته‌وە و وتی بەمنزیكانه‌دا ناوی ئه‌و كه‌سه ئاشكرا ده‌كات كه له بری ئه‌و ئه‌ركه‌كان به وه‌كاله‌ت بەڕێوەببات. . دانكۆتس ماوەی دوو ساڵ به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری نیشتمانی ئەمریکا بوو و له سەرەتای لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌گه‌ری ده‌ستوه‌ردانه‌كانی ڕووسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، ناوه‌ندی هه‌وڵی ده‌ستوه‌ردانه‌كه له مۆسكۆوه بووه.