گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەکەکە لەبارەى تێوەگلانی لە بۆردومانەکەی دوێنێی بامەڕنێ لێدوانی دا

2022.05.27 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
پەکەکە لەبارەى تێوەگلانی لە بۆردومانەکەی دوێنێی بامەڕنێ لێدوانی دا

ناس کورد-

پەکەکە لەبارەی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە دەڵێت، هێرشەکە تورکیا ئەنجامیداوە نەک ئەوان و هەروەها ڕەتیشیدەکاتەوە کە هێرشیان بۆسەر پارتی ئەنجام دابێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوێنێ لە شارەدێی بامەڕنێ لە دەڤەری ئامێدی بەهۆی بۆردومانێکەوە دوو منداڵ شەهیدبوون کە لەگەڵ خێزانەکانیاندا لە گەشتدابوون، هەروەها چەند کەسێکی تر بریندار بوون، دژە تیرۆری پارتی پەکەکەی بە بۆردومانەکە تۆمەتبارکرد.

 

بەڵام ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێکدا (27ی ئایاری 2022) دەڵێت، "هەندێک لە بەرپرسان و میدیاکانی پارتی هەوڵیاندا ئەو ڕووداوە بخەنە ئەستۆی هێزەکانی گەریلامان و ئێمەی پێ تۆمەتباربکەن، ئەم هەوڵە ترسی ئەوانە لە ناڕەزایەتیی خەڵکی خاوەن ماف لە دژیان، بەڵام گەلەکەمان چونکە ڕاستیی بە چاوی خۆی بینیوە و دەزانێت، بڕوا بەم تۆمەتانە ناکات، گەریلاکانی ئازادیی بۆ پاراستنی کەرامەتی گەلی کورد و باشووری کوردستان، قوربانیی گەورە دەدات و بەشێوەیەکی فیداکارانە دژی دووژمن شەڕدەکات، پەدەکە کە هەمیشە ڕەوایەتیی دەدات بە کۆمەڵکوژیی دووژمن لەسەر گەلەکەمان، پێویستە دەست لەم هەڵوێستە هەڵەیەی هەڵگرێت."

 

هەپەگە دەشڵێت، ”هێزەکانی گەریلا گورزی کوشندە لە سوپای تورک دەدەن، بۆ ئەوەی ڕێگریی لە تێکچوونی مێژوویی دەوڵەتی تورک بگرن، هەوڵ دەدەن، کە بە دەستی هەندێک هێزی نێو پارتیدا ئاژاوەگێڕیی دروست بکەن و بەم شێوەیە زەمینەی شەڕی ناوخۆی کورد دروست بکەن، پێشتر لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوکرابووەوە، کە پارتی بۆ ئەوەی ڕەوایەتیی بە بەشدارییکردنی شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی تورک بدات، هەندێک پیلانی چەپەڵ جێبەجێ دەکات”.

تەرمی شەهیدانی بۆردوومانەکەی بامەڕنێ بەخاکسپێردران – کوردی – RojNews.News

هەروەها ئاشکرای دەکات کە "لە 24ی ئایاری 2022دا هەندێک هێزی پارتی لە هەرێمی گۆشینی سیدەکان بەرەو بارەگاکانی گەریلاکانمان پێشڕەویان کرد، ویستیان شەڕ دروست ببێت و بەم شێوەیە ئاژاوە دروست ببێت، بەڵام بە نزیکایەتیەکی بەرپرسیارانە یەکینەکانمان ئەو ئاژاوەگێڕیانەیان پوچەڵ کردەوە، سوپای داگیرکەری تورک لە ٢٥ی ئایاردا لە هەرێمەکانی ژێر کۆنترۆڵی پەدەکەدا تێپەڕبوون و لە ئاسمان و زەمینەوە هێرشیان کردە سەر گردی هەکاریی هەرێمی مەتینا.