ناس کورد-
پارێزگاری دهۆک تۆمەتی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئامێدیی دایە پاڵ پەکەکە و ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێکی پەکەکەوە لە ئامێدی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا، قائیمقامی ئامێدیش دەڵێت، پەکەکە هێرشیکردووەتەسەر پێشمەرگە و پێشمەرگەیەک بریندارە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک (پێنجشەممە 26-5-2022) ڕایگەیاند، "لە ئەنجامی هێرشێکی پەکەکە بۆسەر شوێنی سەیرانی هاووڵاتیان لە سنوری ناحیەی بامەڕنێ لە قەزای ئامێدی دوو منداڵ گیانیان لەدەستدا و منداڵێکی دیکەش برینداربوو."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ماوەیەکە چەکدارانی پەکەکە کاری تێکدەرانە لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدەن بۆ تێکدانی ئارامی ناوچەکە کە ئەمە چەندەمین کاری تێکدەرانەیە لەم چەن ڕۆژەدا، لەوانە هێرشکردن بۆسەر دەزگای میدیایی و خاڵی پێشمەرگە و دامودەزگای مەدەنی و شوێنی نیشتەجێبوونی هاووڵاتیان."
هاوکات هەر ئەمشەو وارشین سهلمان، قایمقامی قهزای ئامێدی بە میدیای پارتی راگهیاند، "له كانی ماسی چهكدارانی پهكهكه هێرشیانكرده سهر هێزهكانی پێشمهرگه، بههۆی ئهم هێرشهوه پێشمهرگهیهك برینداره."