گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان: پەکەکە دوو هاووڵاتیی شەهید کرد

2022.05.26 - 20:26
App store icon Play store icon Play store icon
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان: پەکەکە دوو هاووڵاتیی شەهید کرد

 

ناس کورد- 

 

دژه‌ تیرۆری كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، رایگه‌یاند، لە ئاکامی هێرشی مووشەکیی پەکەکە دوو هاووڵاتی شەهید بوون و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندارن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا دژەتیرۆری کوردستان (پێنجشەممە 26-5-2022( ڕایگەیاند، "بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیجی دژەتیرۆری کوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی ئایاری 2022، تیرۆریستانی پەکەکە دوو مووشەک ئاراستەی گوندی ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێی قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆک دەکەن و بەهۆیەوە تا ئێستا دوو هاووڵاتی شەهید بوون و دوو هاووڵاتیی دیکەش بریندارن".