گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’هاوارکردن و دروشم وتنەوە’’

بەڤیدیۆ؛ لە پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتاران دروشم دژی وڵاتێک دەڵێنەوە

2022.05.26 - 16:54
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛  لە پەرلەمانی عێراق پەرلەمانتاران دروشم دژی وڵاتێک دەڵێنەوە

ناس کورد- 

لەدوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای قەدەغەکردنی پەیوەندیی لەگەڵ ئیسرائیل لە پەرلەمانی عێراقی دروشم دژی ئیسرائیل دەوترێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

دوای پەسەندکردنی پڕۆژەکە بەشێک لە پەرلەمانتارانی عێراق دروشمی "بەڵێ بەڵێ بۆ عێراق.. نەخێر نەخێر بۆ ئیسرائیل" دەڵێنەوە.

 

پەرلەمانى عێراق پێشنیازە یاسای قەدەغەکردنى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل پەسەند کرد.  

  

پێشنیازە یاساى "قەدەغەکردنى بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئیسرائیل" کە رۆژى (11-5-2022) پەرلەمانى عێراق خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کرد و کۆپیەکى دەست "ناس کورد" کەوتووە، هەشت چالاکى بە تاوان داناوە کە بریتین لە، سەردانیکردنى ئیسرائیل، بوونى پەیوەندى لەگەڵ ئەو وڵاتە، پەیوەندى دیبلۆماسی و سەربازى و سیاسی و ئابورى و رۆشنبیرى، بانگەشەکردن بۆ بیرى ئیسرائیلى، ئەندام بوون لەهەر دامەزراوەیەکى ئیسرائیلى، هەر کارێک کە ئامانجەکانى ئەو وڵاتە بەدیبهێنێت، وەرگرتنى یارمەتى لەو وڵاتە، پێدانى یارمەتى بەو وڵاتە.        

  

بەپێی پێشنیازەکە، هەر کەسێک هەستێت بەئەنجامدانى ئەو کارانە، سزاکەى لەسێدارەدان یان زیندانى هەتا هەتایی دەبێت، هەروەها هەر بەرپرسێکى عێراقى ئەو کارانە ئەنجام بدات تۆمەتى خیانەتى گەورەى دەدرێتەپاڵ کە سزاکەى لەسێدارەدانە.