گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

هاتوچۆ بۆ دادگاى سلێمانى: سزا و لێپێچنەوەکان توندتر بکەن

2022.05.26 - 12:34
App store icon Play store icon Play store icon
هاتوچۆ بۆ دادگاى سلێمانى: سزا و لێپێچنەوەکان توندتر بکەن

ناس کورد-

 

هاتوچۆى سلێمانى داوا لە دادگاى سلێمانى دەکات  لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان سزا و لێپێچنەوەکان توندتر بکەن بەرانبەر ئەو هاوڵاتییانەى بەشێوەیەکى خراپ مامەڵە لەگەڵ کارمەندانی هاتوچۆ دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى دادگا (26-5-2022)، لەکۆبوونەوەیەکى نێوان بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی و دادگا باس لەوەکراوە امەڵەی هەندێک لە هاوڵاتیان لەگەڵ کارمەندانی هاتوچۆ جێی نیگەرانییە.

 

لاى خۆیەوە، سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند جەختیکردەوە کە ێویستە هاووڵاتیان ڕێزی تەواوی ئەو کەسانە بگرن کە لە کەرتی گشتی کاردەکەن .

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

سەرۆکی دادگا پێشوازی لە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی کرد

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٦ بەڕێز دادوەر جاسم جزاء جافر هەورامی سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی پێشوازیکرد لە شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی.

 

شاندی میوان ئاماژەیان بەوەدا کە سەرەڕای گرنگی و زەحمەتی کاری کارمەندانی هاتوچۆ، کە بێگوێدانە گەرمای هاوین و سەرمای زستان هەمیشە لە هەوڵدان بۆ چەسپاندنی یاسا و ڕێکخستنی هاتوچۆی شەقامەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان، بەڵام مامەڵەی هەندێک لە هاوڵاتیان لەگەڵ کارمەندانی هاتوچۆ جێی نیگەرانیە و داوایانکرد کە لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکان دادوەرە بەڕێزەکان سزا و لێپێچنەوەکان توندتر بکەنەوە بۆ پاراستنی شکۆی کارمەندانی هاتوچۆ و جێبەجێکردنی یاسا بەشێوەیەکی باشتر.

 

لەبەرامبەردا بەرێز سەرۆکی دادگا ڕایگەیاند کە وەک سەرۆکایەتی دادگا کار و هەوڵی کارمەندانی هاتوچۆی بەرز دەنرخێنن و ڕۆڵی ئەوان لە چەسپاندنی یاسا و ڕێکخستنی هاتوچۆدا جێگای ڕێز و پێزانینە و پێویستە هاووڵاتیان ڕێزی تەواوی ئەو کەسانە بگرن کە لە کەرتی گشتی کاردەکەن و کاریان خزمەتکردنی ئەوانە، بەڵام بوونی خولی بەردەوام بۆ زیاتر ئاشنابوونی کارمەندانی هاتوچۆ بەماف و ئەرکەکانیان و چۆنیەتی هەڵسوکەوتکردن لەگەڵ هاووڵاتیانی بە گرنگ و پێویست زانی، کە بێگومان دەبێتە هۆی لێکتێگەیشتنی زیاتری هەردوولا و کەمکردنەی ئەو گرژیانەی کە لە نێوان هاووڵاتیان و کارمەندانی هاتوچۆدا ڕوودەدات.

 

شاندنی میوان سوپاسی بەڕێز سەرۆکی دادگایان کرد بۆ ئەو دیدارە و ڕایانگەیاند کە هەوڵ دەدەن لە داهاتوویەکی نزیکدا خولی تایبەت بۆ کارمەندانی هاتوچۆ بکەنەوە سەبارەت بە شێوازی هەڵسوکەوت و مامەڵە لەگەڵ هاووڵاتیاندا.