ناس کورد-
نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان داوا لە پارتى و یەکێتى دەکات دەستێوەردانى حزبى لە لە کاروبارى پێشمەرگەدا رابگرن و کۆتایی پێبهێنن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نێچیرڤان بارزانى (26-5-2022) لە وتەیەکدا لە مەراسیمى دەرچووانى کۆلێژى سەربازى زاخۆ وتى "دەرفەتێکى زێڕین هاتووەتەپێشەوە بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە بە هاوکارى هاوپەیمانان، پێویستە پارتى و یەکێتى دەستوەردان لەو پرسەدا رابگرن".
لەبارەى کۆبوونەوەکانى لەگەڵ لایەنەکان، نێچیرڤان بارزانى باسى لەوەکرد، زەمینەیەکى لەبار رەخساوە بۆ رێککەوتنى پارتى و یەکێتى و لەرۆژانى داهاتوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوەى دیکە ساز دەکرێت.