ناس کورد-
وەزیرى پێشمەرگەى هەرێم رایگەیاند، لیژنەیەک راسپێردراوە بۆ دیاریکردنى مەرجەعیەتى سەربازى بۆ ئەوەى ململانێ سیاسی و حزبى کار لەسەر کارەکانى وەزارەتى پێشمەرگە نەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شۆرش ئیسماعیل (26-5-2022) لە وتەیەکدا لەرێوڕەسمى دەرچووانى کۆلێژى سەربازى لەزاخۆ وتى "بۆ ئەوەى ململانێ سیاسی و حزبى کار لەسەر کارەکانى وەزارەتى پێشمەرگە نەکات لیژنەیەک راسپێردراوە بۆ دیاریکردنى مەرجەعیەتى سەربازى کە یاسا و رێسا و رێسا و دیپلینە سەربازییەکانە".
وتیشى "گۆڕانکاریی لە نزیکەى 100 پۆستى باڵا کراوە و بەردەوامیش دەبێت".
وەزیرى پیشمەرگە باسى لەوەشکرد، متمانە گەڕاوەتەوە نێوان سوپا و پێشمەرگە و لەگەڵ بەغدا رێککەوتوون لەسەر پشکى کورد لەکۆلێژ و بنکە سەربازییەکاندا، بۆ یەکەمجاریش پشکى پێشمەرگە لەزانکۆى نیشتیمانى عێراقى دیاریکراوە".