ناس کورد-
بەرهەم ساڵح سەرۆککۆمارى عێراق و مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبوونەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە، لەکۆبوونەوەکەدا تاوتوێی دوایین پێشهاتەكانی دۆخی گشتیی وڵات كرا، تیایدا جەخت لەسەر پتەوکردنى ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتی هێزە ئەمنییەكان كرایەوە لە بەدواداچوونی شانە نوستووەكانی داعش.
سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیش، پێشهاتەكان تاوتوێكران و جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی دیالۆگ بۆ چارەسەركردنی پرسە هەڵپەسێردراوەكان بە گیانی بەرپرسیارێتی و نیشتمانپەروەری.
هەر لەکۆبوونەوەکەدا بارودۆخی ئابووری و گرنگی پێدانی بژێوی هاووڵاتیان و خزمەتگوزارییەکان تاوتوێکرا.