گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێکى نوێ لەبارەى کرێی کارەبا دەرکرا

2022.05.25 - 17:22
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێکى نوێ لەبارەى کرێی کارەبا دەرکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، ئەو هاوبەشانە لە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دەهێنن، لە کرێی کارەباکەیان بە شێوازی پاککردنەوە کەم دەکرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەو هاوبەشانەی کارەبا، کە لە وزەی خۆر کارەبا بەرهەم دێنن و دەیانەوێت بەشی زیادەی کارەباکەیان هەژمار بکرێت و بڕی وزەی هەناردراو لەگەڵ بڕی وزەی بەکارهێنراو ئاڵوگۆڕ بکرێت، دەتوانن بۆ بەستنەوەی کارەبای خۆیان بە تۆڕی نیشتمانیی کارەباوە، داواکارییەک پێشکەش بە فەرمانگەی کارەبا لە سنووری ناوچەی خۆیان بکەن.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، کارەبای ئەم هاوبەشانە لە رێگەی پێوەری زیرەکەوە دێتە ناو تۆڕی نیشتمانییەوە و بەو رێژەیەی کە لێیان وەردەگیرێت، لە کرێی کارەباکەیان بە شێوازی پاککردنەوە کەم دەکرێتەوە.