گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

لە ماوەیەکی کورتدا کۆتاییان پێ دەهێنین

وتەبێژی یەپەگە بۆ ناس کورد:  داعش لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکاوە

2019.03.14 - 18:15
وتەبێژی یەپەگە بۆ ناس کورد:  داعش لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکاوە

 

 

ناس كورد - ئه‌حمه‌د مسته‌فا

 

له‌پاش كۆتایى ئۆپراسیۆنى پاكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كانى دێره‌زور و باغۆز له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى سوریا، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه‌" هێزه‌كانى خۆى له‌ دێره‌زور ده‌كشێنێته‌وه‌، ئه‌ویش به‌ وته‌ى وته‌بێژى یه‌په‌گه‌ بۆ ناس كورد.

 

نورى مه‌حمود، وته‌بێژى یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه‌" تایبه‌ت به‌ ناس كورد لەبارەی دوا قۆناغی شەڕی داعشەوە ڕایگەیاند، هێزه‌كانیان له‌باغۆز به‌رده‌وامن له‌ ڕزگاركردنى هاوڵاتیانی سڤیل، تا ئێستا زیاتر له‌ 6 هه‌زار هاوڵاتى و خێزان و منداڵانى چه‌كدارانى داعش له‌ناوچه‌كه‌ ڕزگاركراون، وتیشی: "ئامانجى سه‌ره‌كى ئێستامان ده‌ربازكردنى خه‌ڵكى سڤیله‌، ئه‌گینا چه‌كدارانى داعش له‌ڕوى سه‌ربازى تێكشكاون و له‌ ماوه‌یه‌كى كه‌مدا كۆتاییهان پێده‌هێنین."

 

وتەبێژی یەپەگە کە هێزەکانیان پێکهێنەری سەرەکین لەناو هێزەکانی سوریای دیموکراتدا، باسی لەوەش کرد کە مانه‌وى هێزه‌كانیان له‌ دێره‌زور و باغۆز كاتییه‌ و  هەر کاتێک شه‌ڕى باغۆز كۆتاىی هات، هێزه‌كانیان له‌ ته‌واوى دێره‌زوور ده‌كشێنینه‌وه‌ وسه‌نته‌رى شاره‌كان ڕاده‌ستى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ و ئه‌نجومه‌نى خۆجێییه‌ سه‌ربازییه‌كان ده‌كه‌ن.


Image result for â«ÙÙر٠ÙØ­ÙÙد Ùحدات Ø­ÙاÙØ© اÙشعبâ¬â

 

ده‌رباره‌ى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌ ڕۆژئاواى كوردستان، وته‌بێژى یه‌په‌گه‌ رایگەیاند  له‌ڕووى سه‌ربازىەوە هیچ جۆره‌ گۆڕانكارییه‌ك نییه‌ و هێزه‌كان له‌شوێنى خۆیان ماون، "به‌ڵام  مه‌ترسسییه‌كانى توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان بۆ داگیرکاری به‌رده‌وامى هه‌یه‌، پێویسته‌ هێزێكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ دابینكردنى ئاسایشى سنوره‌كان پێكهێنرێت و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕێگربێت له‌ داگیركارى توركیا".

 

نوری مەحمود ئه‌وه‌شی خسته‌روو کە ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى سوریاى دیموكرات داواى پێكهێنانى هێزێكى چاودێرى كردووه‌ له‌ سوریا ، كه‌ له‌ژێر چاودێرى جیهاندا بێت، نه‌ك له‌ ژێر چاودێرى توركیا و وڵاتێكى دیاریكراو، "ئه‌وه‌ش له‌ پێناو ده‌ستیشانكردن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سیاسى و سه‌ربازییه‌كان."