ناس کورد-
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی نیساندا بایی 10 ملیار و 609 ملیۆن و 252 هەزار دۆلار نەوتی فرۆشتووە، نرخی هەر بەرمیلێک بە 104.637 دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا وردەکاری پرۆسەی دەرهێنان و فرۆشتنی نەوتی (25ی ئایاری 2022) بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، 101 ملیۆن و 390 هەزار و 662 بەرمیل هەناردەکراوە، داهاتەکەشی 10 ملیار و 609 ملیۆن و 252 دۆلار بووە.
باسی لەوەشکردووە کە "تێکڕای فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نەوت 104.637 دۆلار بووە و لەلایەن 34 کۆمپانیای جیهانییەوە کڕراوە و لە بەندەرەکانی بەسرە، خور و جەیهانەوە هەناردەکراوە.