گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دادگای پێداچونەوە کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاکی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە هەڵوەشاندەوە

2022.05.25 - 12:37
App store icon Play store icon Play store icon
دادگای پێداچونەوە کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاکی لەلایەن کۆمپانیاکانەوە هەڵوەشاندەوە

ناس کورد-

دادگای پێداچونەوەی ھەرێم بڕیاری دا بە پووچەڵکردنەوەی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک کە سپێردرا بوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پارێزەر جەمال حەمەڕەشید لە ڕوونکردنەوەیەکدا (25ی ئایاری 2022) دەڵێت، "داواکارییەکمان بردەوە لەسەر پوچەڵبوونی گرێبەستی کۆکردنەوەی پارەی خۆڵ و خاشاک لە هاوڵاتیان کە سپێردرابوو بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت."

 

دەشڵێت، هۆکارەکەش ئەوەیە کە "بەپێی یاسا کۆکردنەوەی ڕسومات و باجی دەوڵەت ئەرکی دەوڵەت خۆیەتی نەک بیدات بە کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت."

 

باسی لەوەشکردووە کە "هەر بە پێی ئەم بڕیارەی دادگای پێداچوونەوە، لەمەودوا هاوڵاتیان دەتوانن پابەند نەبن بە پێدانی پارەی کۆ کردنەوەی خۆڵ و خاشاک."

 

پارێزەر جەمال حەمەڕەشید دەشڵێت، "هەر بە هەمان پێودانگ لەسەر ئەم بڕیارەی دادگای پێداچوونەوە، بە هەمان شێوە کۆکردنەوەی پارەی ئاو لە لایەن کۆمپانیاوە نایاساییە و هاوڵاتیان دەتوانن پابەند نەبن هەتا ئەو کاتەی فەرمانگەی تایبەتمەند دەبێت خۆی هەڵسێت بە کۆکردنەوەی ئەو پارانە لە هاوڵاتیان."

 

جەختیکردووەتەوە کە "بە هەمان پێوانە ئەو گرێبەستەشی کە حکومەت لەگەڵ کۆمپانیا کردویەتی بۆ کۆکردنەوەی پارەی سزای کامێرەی هاتوچۆ بە هەمان شێوە نایاساییە."

May be an image of text