ناس کورد-
عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ یەدەگی نەختینەی لە بانکی ناوەندی دەگاتە 90 ملیار دۆلار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەلاوی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (25ی ئایاری 2022) ڕاگەیاند، "دابەزاندنی بەهای دیناری عێراقی بووەتە هۆی پاراستنی یەدەگی دراوی بیانی لە بانكی ناوەندیی عێراق، ئەوەش دوای ئەو ئاستە نزم و مەترسیدارەی لە كۆتایی ساڵی 2020دا بەخۆیەوە بینی."
جەختیکردەوە کە كە "بوژانەوەی نرخی نەوت و بەڕێوەبردنی ژیرانەی سیاسەتی دارایی، یەدەگی دراوی تا مانگی نیسانی ڕابردوو گەیاندە 70 ملیار دۆلار."
عەلی عەلاوی باسی لەوەشکرد کە "چاوهڕوان دهكرێت بهردهوامی بوژانهوهی نرخی نهوت تا كۆتایی ساڵی 2022، یەدەگی دراوی بیانی بەرزبکاتەوە بۆ زیاتر له 90 ملیار دۆلار، ئهمهش ئاستێكی پێوانەییه بۆ عێراق".
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد كه "دابەزاندنی بههای دیناری عێراقی بهرامبهر دۆلاری ئەمریکی لە مانگی کانونی یەکەمی 2020 هاوکار بووە لە دابەزینی خواست لەسەر دۆلاری ئەمریکی”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "زیادبوونی فرۆشی وەزارەتی دارایی بە دۆلاری ئەمریکی و کەمبوونەوەی خواست لەسەر دۆلار دەبێتە هۆی زیادبوونی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندیدا”.