گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمى

نرخى وەرگرتنى گەنمى بنەتۆ و ساوەر لە جوتیاران دیاریکرا

2022.05.24 - 23:20
App store icon Play store icon Play store icon
نرخى وەرگرتنى گەنمى بنەتۆ و ساوەر لە جوتیاران دیاریکرا

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵى هەرێم رایگەیاند، گەنمى بنەتۆ و گەنمى ساوەر بەهەمان نرخى گەنمى پلەیەک لە جوتیاران وەردەگیرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتەکە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بۆ ئەمساڵ وەزارەت بڕیاریدا بەبڕی( 880000 )هەشت سەدو هەشتا هەزار دینار گەنمی بنەتۆ و گەنمى ساوەر وەربگرێتەوە.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

لە چوارچێوەی پڕۆژەی نیشتیمانی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران و بەپێی ئەو گرێبەستەی کە ئەنجامدراوە لە نێوان وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت ( خۆشناو و قەیوان )دوابەدوای ڕەچاوکردنی دۆخی ئاسایشی خۆراک و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان و جوتیاران، لە ئێستادا کۆمپانیای(خۆشناو) ئامادەی دەربڕیوە بەهەمان میکانیزمی ڕاگەیەنراو کڕینەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەربگرنەوە ، هاوتەریبی پلانی کڕینەوەی گەنم لە سایلۆکانی عێراق بەم شێوەیە :

 

یەکەم / سەرجەم ئەو جوتیارە بەڕێزانەی کەبەرهەمی گەنمیان چاندووە بۆ مەبەستی دروست کردنی بەرهەمی( ساوار )بە هەمان نرخی گەنمی نمرە یەک بڕی (850000) هەشت سەد و پەنجا هەزار دینار راستەوخۆ دەدرێت بە جوتیاران.

 

دووەم /بۆ ئەمساڵ وەزارەت بڕیاریدا بەبڕی( 880000 )هەشت سەدو هەشتا هەزار دینار گەنمی بنەتۆ وەردەگرێتەوە لەلایەن هەردوو کۆمپانیای ناوبراو،بۆ ئەم مەبەستە جوتیاران دەتوانن بەو نرخەی دیاریکراوە گەنمی بنەتۆیان ڕادەستی سایلۆکانی پڕۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران بکەن.

 

سێیەم / لێرەوە جوتیارانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە لە پاڵ چاندنی گەنم بۆ ئارد دەتوانن گەنمی (خشن ) بچێنن کە بەمەبەستی دروستکردنی ساوار بەکاردەهێندرێت لە بواری پیشەسازیدا ،کۆمپانیاکان ئەو گەنمە لەئەمساڵەوە بۆ ساڵانی ئایندە وەردەگرنەوە.

 

ئەم هەنگاوەش یەکێکیترە لە دەستکەوتەکانی تری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، کە لە پێناوی پاڵپشتی و ساغکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران ئەنجامدراوە لە چوارچێوەی ئەم کارگە و پڕۆژانەی کە هەیە ، بۆ ئەوەی گەنمی ناوخۆی خۆمان بەکار بهێنینەوە بۆ پیشەسازی خۆراک .