ناس کورد-
وەزارەتى کارەباى هەرێم رایگەیاند، رۆژی سێشەممە 2022/5/31 دوایین وادەیە بۆ داشکاندنی لە (15%)ی کرێی کارەبا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
وەزارەتەکە (سێشەممە 24-5-2022) لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، هەر هاوبەشێکی کارەبا بۆ سوودمەند بوون لەم داشکاندنە، دەتوانێ تا رۆژی کۆتایی ئەم مانگە سەردانی فەرمانگەکانی فرۆشیاریی وزەی کارەبا بکات.
پێشتر لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار (سێشەممە 24-5-2022) ڕایگەیاند، " دوا وادە بۆ لێخۆشبوونی ڕێژەی 15%ی قەرزەكانی ئاو، گەشتوگوزار، شارەوانی، شوێنەوار كە لەلای هاووڵاتییانە تاوەكو 6-6-2022، دیاریكراوە و لەم ڕێكەوتە بەدواوە درێژ ناكرێتەوە."