ناس کورد-
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ڕەتیکردەوە هەرێم هیچ جۆرە ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بەریتانیا هەبێت بۆ ناردنەوەی زۆرەملێى پەنابەرانى کورد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
نوێنەرایەتییەکە لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه.
دەقى ڕونکردنەوەکە:
ڕونکردنەوەیەکی پێویست لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا
دیارە ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانین ڕای بگەیەنین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و هاوکات به‌ڕوونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنهوەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن.
په‌یوه‌ندیه دولایهنهکانی شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندی دولایه‌نه‌یه، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کاری و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجوڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه.
نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
له‌نده‌ن